ئامانجی پڕۆژەکە
دیزاینکردنی قتوویەکی دۆشاوی تەماتەی دیار و سەرنجڕاکێش بۆ براندی دیاری کە پەیامێکی ڕوون سەبارەت بە تازەیی و ڕەسەنایەتی بە کڕیاران بگەیەنێت. پاکێجەکە پێویست بوو لە بازاڕی چڕ و پڕی دۆشاوی تەماتەدا بە خێرایی لە ڕەفەکاندا بناسرێتەوە.
شێوازی دیزاین
سیستەمێکی ڕەنگی سووری تۆخ و گەش بەکارهێنرا بۆ هاندانی ئارەزووی کڕین و گوزارشتکردن لە تەماتەی گەیوی سروشتی. فۆنتەکان بە سادەیی و گەورەیی ڕێکخران بۆ ئەوەی ناوی براندەکە و کێشی بەرهەمەکە بە ڕوونی بخوێنرێنەوە، هاوکات وێنەیەکی ڕاستەقینە و ئیشتیهابەری تەماتە لەسەر پێشەوەی قتووەکە دانرا.
وێنە کۆتاییەکان